بەدواداچوون بۆ دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمان دەكرێت
" تەندروستی"
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، لیژنەی بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ سەندیكای دەرمانسازان و ئاسایشی سلێمانی سەردانی دەرمانخانە و كۆگاكانی دەرمانیان لە شاری سلێمانی كرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دەرمانی بێ سەرچاوە.
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی گوایە دەرمانێك بە ناوی (Exforgr HCT) لە دەرمانخانەكانی شاری سلێمانی بینراوە و گومانی ساختەبوونی لێدەكرێت ، دوای گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی بەدواداچوون دەركەوت بەهیچ شێوەیەك ئەو دەرمانە لە دەرمانخانەكانی شاری سلێمانی بوونی نییە.
لیژنەی بەدواداچوونی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان دڵنیادەكەنەوە لەوەی ئەو هەڵمەتی گەڕانە بەردەوامی دەبێت و لەهەر شوێنێك دەرمانی بێ سەرچاوە ببینرێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:45:04/02/2026