كۆمەڵێك پێداویستی پزیشكی پێشكەشی نەخۆشخانەی شار كرا
" تەندروستی "
بە ئامادەبوونی بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار ، ڕێكخراوی تۆڕی هاوكاری كۆمەڵایەتی كۆمەڵێك كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی پێشكەشی نەخۆشخانەی شار كرد كە لەئێستادا ئەو هاوكارییانە زۆر پێویستن بە تایبەت بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و شكاوی و بوارەكانی تر.
ئەو كەلوپەل و پێداویستە پزیشكیانە لەلایەن ڕێكخراوەكانەوە كۆكراوەتەوە وەك هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی شار و نرخەكەی بە زیاتر 110 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت و سوودێكی زۆر باش لەم پێداویستیانە وەردەگیرێت.
بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شار بە ناوی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ڕێكخراوەكانیان كرد بۆ پێشكەش كردنی ئەو هاوكارییانە بە نەخۆشخانەی شار كە نەخۆشخانەیەكی فریاگوزارییە و خزمەتی دانیشتووانی سلێمانی و دەوروبەری دەكات.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:58:02/02/2026