كاروباری ناوەندە تەندروستییەكانی پیرەمەگروون ڕێكدەخرێتەوە


" تەندروستی "

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ستافی مەڵبەندی تەندروستی حاجیتان و دانیشتووانی سنوورەكە كۆبووەوە.

ئامانجی كۆبوونەوەكە بەمەبەستی هەماهەنگی كردن و ڕێكخستنی كاروبارەكانی بنكە و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری پیرەمەگروون بوو بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بە دانیشتووانی سنوورەكە و چارەسەركردنی گرفتەكانی ئەو ناوچەیە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:11:01/02/2026