بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی و كێشە و كەموكوڕییەكانیان ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن ی كرد و لە نزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی ئەو نەخۆشخانەیە بوو و بەدواداچوونی بۆ گرفتەكان كرد.
لەو سەردانەدا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەستخۆشی لە پزیشكان و كارمەندان و تەواوی ستافی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن كرد بۆ ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشی تووشبووانی نەخۆشیە دەروونیەكانی دەكەن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە چارەسەر وەربگرن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:49:30/01/2026