خزمەتگوزاری 24 كاتژمێری لە نەخۆشخانەی شار بەردەوامە
" تەندروستی "
تیمەكانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار و فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە سلێمانی ڕۆژانە بەردەوام بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە ئەركدان لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و بێوچان خزمەتی چارەخوازان دەكەن.
ڕۆژانە سەدان نەخۆش لە شاری سلێمانی و دەوروبەری و ناوچەكانی دیكە ڕوودەكەنە فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی شار و بەپێی حاڵەت و كەیسەكان لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:02:43:28/01/2026