ساڵی ڕابردوو 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی داخڵ كراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 510 نەخۆش لە نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، لەو ژمارەیە 231 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و 140 نەخۆش لە بەشی چاودێری چڕ داخڵ كراون و 139 نەخۆش لەژێر ئامێری هەناسەدانی 24 كاتژمێری دانراون.
ساڵی ڕابردوو 2,968 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەی ئەڵمانی یان كردووە و 549 نەخۆش پشكنینی سییەكانیان بۆ كراوە و 1,526 نەخۆش وێنەی تیشكیان بۆ گیراوە و 23,781 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:30:25/01/2026