كاروباری ناوەندە تەندروستییەكانی سنووری قەرەداغ ڕێكدەخرێتەوە
" تەندروستی "
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، د.سەرخێڵ ئاراز یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ستافی بنكە و مەڵبەندە تەندروستییەكانی سنووری قەرەداغ و ئەنجومەنی گووندەكانی سنوورەكە كۆبووەوە.
ئامانجی كۆبوونەوەكە بەمەبەستی هەماهەنگی كردن و ڕێكخستنی كاروبارەكانی بنكە و مەڵبەندە تەندروستیانەی سنووری قەرەداغ بوو بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی زیاتر بە دانیشتووانی سنوورەكە و چارەسەركردنی گرفتەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:56:21/01/2026