لەساڵێكدا 1,943 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 1,943 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ بۆ چارەخوازان ئەنجام دراوە ، كە 9 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 157 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 186 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 863 نەشتەرگەری ناوەند بووە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ 410 نەشتەرگەری بچووك و 318 نازوور كراوە و 186 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:46:20/01/2026