ڕێژەی چاكبوونەوە لە شێرپەنجەی مەمك لە سلێمانی زۆر بەرزە


" تەندروستی "

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی پزیشكانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە بە تیشك ئەوە سەلمێنراوە ڕێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە شاری سلێمانی لە ئاستێكی زۆر بەرزدایە و هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتووە.

بەپێی توێژینەوەكە دەركەوتووە ڕێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە شاری سلێمانی لە ئاستی وڵاتانی پێشكەووتووە و لە پێشەوەی وڵاتانی دراوسێدایە و ڕێژەی چاكبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك لە سەنتەری ژیانەوە 92% و ڕێژەی چاكبوونەوە لە توركیا لە 80 بۆ 85% و لە ئێران 80% و لەوڵاتانی ئەوروپا و بەریتانیا لە 90 بۆ 95%.

توێژنەوەكە لەسەر ئەو چارەخوازانە كراوە لە ماوەی ساڵانی 2015 بۆ 2017 چارەسەریان لە سەنتەری ژیانەوە و نەخۆشخانەی هیوا وەرگرتووە و ژمارەیان 671 تووشبووی شێرپەنجەی مەمك بووە لە قۆناغەكانی سفر و یەك و دوو سێ ، لەدوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ لە 92% ی ئەو تووشبووانە لە ژیاندا ماونەتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:07:19/01/2026