لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەرییەكی هەستیار ئەنجام درا
" تەندروستی "
هاووڵاتییەكی تەمەن 42 ساڵ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕانیەی كرد و باسی لەوەكرد دوای ئەوەی ژەمێك مریشكی خواردووە هەست دەكات گیربوونێك لە قوڕگیدا هەیە و ڕێكاری تەندروستی پێویستی بۆ كرا و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كرا.
لە نەخۆشخانەی شار دوای ئەوەی پزیشكەكان دڵنیابوون لە گیربوونی تەنێكی نامۆ لە بەشی خوارەوەی قوڕگی نەخۆشەكە و نزیكبوونەوەی لە فەقەراتی ملی ، بە پەلە نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا و دەرزییەكی 3.5 سم لە قوڕگی نەخۆشخەكە دەرهێنا و مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی لابرا ، كە بەوتەی خۆی دەرزییەكە لەناو ئەو مریشكەدا بووە كە خواردوویەتی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:51:19/01/2026