د.سەباح نەسرەدین سەردانی دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشنی كرد


" تەندروستی "

د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشنی كرد و بەشداری كرد لە بڵاوكردنەوەی توێژینەوەیەكی دامەزراوەكە لەبارەی بیمەی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و لە توێژینەوەكەدا ڕێگەچارەی كەمكردنەوەی خەرجی چارەسەری نەخۆشی لای هاووڵاتییان خرایەڕوو.

لەو سەردانەدا كە جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی و ژمارەیەك لە بەڕێوبەری نەخۆشخانەكان و پزیشكان و بەرپرسان ئامادەیبوون ، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ووتی هەوڵی جدی دراوە بۆ دابینكردنی بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە.

وتیشی: دەكرێت چەند شێوازێكی سەردەمیانە و گونجاوی بیمە لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:14:15/01/2026