لەساڵێكدا شووشتنەوەی گورچیلە بۆ زیاتر لە 19 هەزار نەخۆش كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 19,121 نەخۆش شووشتنەوەی گورچیلەیان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە شاری سلێمانی بۆ ئەنجام دراوە.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 277 نەشتەرگەری تایبەت بە گورچیلە ئەنجام دراوە و 1,239 سۆنەر بۆ ئەو نەخۆشانە كراوە كە سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:56:11/01/2026