ساڵی ڕابردوو 26 هەزار ژەمە تیشك لە سەنتەری ژیانەوە كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 2,505 نەخۆش سەردانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك یان كردووە و چارەسەری پێویست بۆ 1,210 نەخۆش كراوە.

ئەو كەسانەی ساڵی ڕابردوو سەردانی سەنتەری ژیانەوەیان كردووە 1,040 یان لە ڕەگەزی نێر بوون و 1,465 یان لە ڕەگەزی مێ بوون و هەروەها 1,862 نەخۆش خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە بوون و 643 نەخۆش خەڵكی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق بوون.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك 26,238 ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە كراوە ، پشكنینی سیتی سكان بۆ 2,780 نەخۆش كراوە و 62 نەخۆش چارەسەری ناوەكیان وەرگرتووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:04:10/01/2026