لەساڵێكدا 103 هەزار كەس لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشییەكانی چاو 103,927 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 4,273 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 6,862 نەشتەرگەری جۆاروجۆر بۆ چارەخوازان ئەنجام دراوە ، لەو ژمارەیە 1,455 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 146 نەشتەرگەری گەورە و 2,518 نەشتەرگەری مام ناوەند و 2,743 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشییەكانی چاو 32,584 پشكنینی پەستانی چاو و 22,269 پشكنینی چاویلكە و 1,938 پشكنینی گلێنە و 599 ئۆ سی تی و 627 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە ، هەروەها 6,326 سۆنەری چاو و 17,070 شیكاری تاقیگەیی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:42:10/01/2026