ساڵی ڕابردوو 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 23,280 چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری یان كردووە و 2,249 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 518 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە  و 782 نەخۆش سەردانیان كردوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی و 1,526 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری یان كردووە.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 3,201 پشكنینی هەناوبینی گەدە و 2,078 هەناوبینی كۆڵۆن و 883 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر ئەنجام دراوە و هەروەها 894 سۆنەر و 806 تیشك گیراوە و شیكاری تاقیگەیی بۆ 8,091 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:41:10/01/2026