لەساڵێكدا 34 هەزار كەس سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 34,282 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان یان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە ، هەروەها 1,050 نەخۆشی تازە داخڵ بوو تۆماركراون كە تووشی نەخۆشی شەكرە بوون.
ئەو نەخۆشخانەی ساڵی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 14,151 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 20,131 نەخۆشیان لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان 3,761 پشكنینی مانگانەی چاو بۆ تووشبووانی شەكرە كراوە ، لەو ژمارەیە 1,088 نەخۆشیان لە ڕەگەزی نێر بوون و 2,673 نەخۆشیان مێ بوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:52:08/01/2026