ساڵی ڕابردوو 20 هەزار كەس لە نەخۆشخانەی سووتاوی بینراون


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 20,393 كەس سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە لە شاری سلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 1,528 نەشتەرگەری جۆراو جۆر كراوە و 59 نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی مەڵاشوو ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 1,664 نەخۆش لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لەو ژمارەیە 326 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 1,279 یان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:46:07/01/2026