لەساڵێكدا 320 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 320,137 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە ، لەو ژمارەیە 238,772 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 69,632 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 68,666 نەخۆش داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە 20,548 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 10,790 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 8,233 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 8,644 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 5,687 نەخۆش لە بەشی شكاوی بووە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 14,240 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 104,459 تیشك گیراوە ، هەروەها 41,615 سۆنەر و 871,590 شیكاری تاقیگەیی و 23،829 هێڵكاری دڵ و 3,646 ئیكۆ و 7,855 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:49:06/01/2026