لەساڵێكدا 3,145 تووشبوی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 3,145 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە و 190 تووشبوویان منداڵ بوون.
ئەو شێرپەنجانەی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە 624 شێرپەنجەی مەمك و 189 شێرپەنجەی كۆڵۆن و 185 شێرپەنجەی سییەكان و 167 شێرپەنجەی پرۆستات و 108 شێرپەنجەی غودەی دەرەقی و هەروەها 102 شێرپەنجەی خوێن و 102 شێرپەنجەی گەدە و 98 شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریكە و 95 شێرپەنجەی مێشك و 93 شێرپەنجەی میزەڵدان بووە.
ئەو تووشبووە شێرپەنجە نوێیانەی ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراون 1,448 نەخۆشیان خەڵكی ناو شاری سلێمانی بوون و 1,330 نەخۆشیان خەڵكی قەزا و ناحیەكان بوون و 144 نەخۆش خەڵكی هەڵەبجە و 122 نەخۆش خەڵكی كەركوك و 46 نەخۆش خەڵكی هەولێر و 7 نەخۆش خەڵكی دهۆك و 147 نەخۆش خەڵكی پارێزگاكانی تری عێراق بوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:11:06/01/2026