ساڵی ڕابردوو 9,848 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 9,848 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و لەو ژمارەیە 5,096 منداڵ كوڕ بوون و 4,752 منداڵیان كچ بووە ، هەروەها 5,528 منداڵ بە سروشتی لەدایكبوون و 4,320 منداڵیش لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.
ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 42,723 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 13,101 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 179 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 9 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 28
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:52:01/01/2026