لە پشووەكاندا چارەسەری نەخۆش لە سەنتەری ژیانەوە بەردەوامە


" تەندروستی "

سەرەڕای پشووی فەرمی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی ، سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك لە ڕۆژانی پشوودا بەردەوام بووە لە چارەسەركردنی چارەخوازان.

ئامانجی ئەو هەنگاوەش لەپێناو ڕێگریكردنە لە درێژبوونەوەی كاتی چاوەڕوانی چارەخواز بۆ وەرگرتنی چارەسەر ، لە هەمانكاتدا تەواوكردنی چارەسەری ئەو كەسانەی پێش دەستپێكردنی پشوو دەستیان بە وەرگرتنی چارەسەر لەسەنتەی ژیانەوە كردبوو.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:03:29/12/2025