ئەمساڵ 16,844 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئەنجام دراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ، لە ماوەی ئەمساڵدا 16,844 دەرچوون لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 122 بۆ فریاكەوتنی خێرا و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان ئەنجام دراوە ، لەو ژمارەیە 4,017 دەرچوون كۆدی سورو بووە.
هاوكات لەماوەی ئەمساڵدا لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی 819 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادیی و 2,894 دەرچوونی گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بە پێچەوانەوە و 4,722 گواستنەوەی نەخۆش لەناو شار و 4,392 گواستنەوەی نەخۆش بۆ دەرەوەی شار تۆماركراون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:25:27/12/2025