پارچە ئێسكێكی گیربوو لە ڕیخۆڵەی نەخۆشێك دەرهێنرا
" تەندروستی "
ئەمڕۆ یەكشەممە ، تیمێكی پێشكەوتوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری لە سلێمانی پارچەیەك ئێسكیان لە ڕیخۆڵەی نەخۆشێك دەرهێنا كە ماوەی دوو ساڵە لە گیرفانی كۆڵۆنیدا گیری خواردبوو و ببووە هۆی هەوكردنی گیرفانەكە و دروستبوونی دومەڵێك لە جگەری نەخۆشەكەدا.
تیمەكە توانیان بە سەركەوتوویی پارچە ئێسكەكە لە ڕیخۆڵە ئەستوورەی نەخۆشەكە دەربهێننەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:08:31:21/12/2025