شاندێكی وەزارەتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵیان بەسەركردەوە


" تەندروستی "

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای چەمچەماڵیان كرد و قائیمقامەیەتی چەمچەماڵ و ناوەندە تەندروستیەكانی قەزاكەیان بەسەركردەوە.

شاندەكەی تەندروستی سەردانی قائمقامیەتیان كرد و لەگەڵ مامۆستا عەتا محەمەد بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگای سلێمانی و قائیمقامی چەمچەماڵ و بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە كۆبونەوە.

شاندەكەی تەندروستی بەیاوەری د.نورەدین جەلال بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ سەردانی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو و سەنتەری فریاكەوتنیان كرد و بڕێك دەرمان و پێداویستی پزیشكی وەزارەتی تەندروستی ڕادەستی كۆگای تەندروستی چەمچەماڵ كرا.

ئامانجی ئەو سەردانە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕەوشی هاوڵاتیان و نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەكانی قەزای چەمچەماڵ لەدوای ئەو لافاوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ناوچەكەی گرتەوە و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:31:14/12/2025