ڕێزلێنان بەخشرایە د.برایان سۆمەرلاد و سوپاسی هەوڵەكانی كرا
" تەندروستی "
ئەمڕۆ چوارشەممە ، ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان ، مەراسیمی بەخشینی ڕێزلێنانی بۆ د.برایان سۆمەرلاد ڕێكخست لەپای خزمەتی بەردەوامی بۆ كەرتی تەندروستی و منداڵانی كوردستان و هاوكارییەكانی بۆ كردنەوەی هۆبەی سۆمەرلاد لە نەخۆشخانەی سوتاوی و جوانكاری.
لە مەراسیمەكەدا كە هەریەك لە د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و سارا عەبدول لەتیف سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و د.سۆران عومەر یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.شاخەوان سائیب بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سوتاوی و جوانكاری و بەشێك لە پزیشكانی بەئەزموون ئامادەبوون ، سوپاس و پێزانین بەخشرایە د.برایان سۆمەرلاد پزیشكی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری شەقی لێو و مەڵاشوو و سوپاسی هەوڵەكانی كرا بۆ هاوكارییەكانی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:43:10/12/2025