مانگی ڕابردوو 841 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 3,848 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 1,173 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 841 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 439 منداڵ كوڕ بوون و 402 منداڵ كچ بووە ، لەو ژمارەیە 500 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 341 منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.
هاوكات لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 169 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراوە ، 827 سۆنەر گیراوە و 3,857 پشكنینی تاقیگەیی و 298 چارەسەری سروشتی و 647 كوتانی بی سی جی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:54:10/12/2025