تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان


" تەندروستی "

بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینە بەخوڕەی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری گرتوەتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە چەند شوێنێك لەئارادایە ، لەسەر فەرمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.

هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەتوانن لەكاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونی 122 بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانەوە بچن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:57:09/12/2025