بەشی چارەسەری سروشتی لە پەیمانگای وەرزشی ناحكومی كرایەوە


" تەندروستی"

لە مەراسیمێكدا بەئامادەبوونی شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و حكومی و میوانان ، بەشی چارەسەری سروشتی لە پەیمانگای وەرزشی كوردستانی ناحكومی كرایەوە.

لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك ووتار پێشكەش كران و تیشك خرایەسەر گرنگی كردنەوەی بەشی چارەسەری سروشتی لەو پەیمانگایە و ڕۆڵی لە زیاتر بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لە ناوچەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:23:09/12/2025