لە مانگێكدا 655 بوژانەوەی دڵ لەنەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,667 نەخۆش سەردانیان كردوە و 889 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 655 بوژانەوەی دڵ و 40 نەشتەرگەری دڵ و 365 قەستەرە و 190 دانانی باڵۆن ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 216 پشكنینی سیتی سكان و 372 ئیكۆ و 335 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە ، هەروەها 130 چارەسەری سروشتی كراوە و 251 تیشك گیراوە و 4,934 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 12
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:35:08/12/2025