مانگی ڕابردوو3,257 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ڕاكێشراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە بانكی خوێن 8,646 كەس سەردانیان كردوە و 3,257 بوتڵ خوێن لە بانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.
مانگی ڕابردوو 809 بوتڵ خوێن لە سەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 590 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 310 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی شار و 120 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 95 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 999 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوو لە بانكی خوێن 4,110 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3,891 پشكنینی گروپی خوێن و 3,675 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,157 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه
PM:03:16:08/12/2025