دووەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی دەستیپێكرد
" تەندروستی "
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، دووەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی كوردستان لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە كۆنفراسەكەدا هەریەك لە د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.عەدنان یاسین نوێنەری وەزیری تەندروستی عێراق و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.رێدار سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی و چەندین پزیشكی بەئەزموونی دەروونی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات بەشداربوون.
لە كۆنفرانسەكەدا چەندین پانێڵ و پرێسنتەیشن لە سەرجەم بوارە جیاوازەكانی تەندروستی و پزیشكی دەروونی پێشكەش دەكرێن و باس لە تەواوی گرفتەكانی پزیشكان و نەخۆشانی دەروونی و شێوازی بەسەردەمیانەكردنی چارەسەرەكان دەكرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:03:04/12/2025