تیمێكی پزیشكی ئیسپانیا چەندین نەشتەرگەریان لە سلێمانی ئەنجامدا


" تەندروستی "

بەهاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و فاوەندەشینی كۆڵەك ، تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی ئیسپانیا بەناوی فاوەندەیشنی دكتۆر مەگیل لیتۆن سەردانی شاری سلێمانی یان كرد بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەك نەشتەرگەری ووردی گرنگ بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كێشەی گورچیلە و میز و میزەڕۆیان هەیە.

تیمەكەی ولاًتی ئیسپانیا كە پێكهاتبوون لەچوار پزیشك بەهاوكای پزیشكانی گورچیلە و میز و میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری سلێمانی نزیكەی 20 نەشتەرگەری گەورە و گرنگ بێبەرامبەریان ئەنجامدا بۆ كەسانی هەژار و كەمدەرامەت كە نەخۆشن و توانای چوونە دەرەوەی وڵاتیان نیە بۆ چارەسەر.

ئەو نەشتەرگەریانەی تیمەكەی وڵاتی ئیسپانیا ئەنجامیاندا زۆر تایبەتمەند و گرنگن و پزیشكانی شاری سلێمانی ئەزمونێكی زۆری لێوەردەگرن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:03:04/12/2025