مانگی ڕابردوو 96 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 1,364 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 216 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 874 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی و 274 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 96 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 3 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 93 نەشتەرگەری گەورە بووە ، هەروەها 115 كەس داخڵ كراون و 20 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 95 نەخۆشیان لە بەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:03/12/2025