لەمانگێكدا 1,775 نەخۆش لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون


 " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 1,775 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە ، لەو ژمارەیە 898 نەخۆش لە ڕەگەزی نێر بوون و 877 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە كۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 178 هەڵكێشانی ددان و 181 پڕكردنەوەی ددان و 22 دروستكردن و چاككردنی تاقمی ددان و 188 پاككردنەوەی ددان و 54 ڕێككردنەوەی ددان و 27 هەڵكێشانی ددان بە نەشتەرگەری ئەنجام دراوە ، هەروەها 334 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 16 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:36:03/12/2025