كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕاوێژكاران و بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتییە تەندروستیەكان، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لە دیوانی وەزارەت لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا هەڵسەنگاندن كرا بۆ ڕەوشی تەندروستی بەگشتی و چاودێری كردنی خزمەتگوزارییەكان لە دامەزراوە تەندروستیەكان لە كەرتی گشتی و تایبەت و گفتوگۆ كرا لەبارەی و كێشە و گرفت و پرۆژە پێشنیاركراوەكان و داواكارییەكان و بڕیاری پێویست لەسەر چەندین تەوەرەی سەرەكی درا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:25/11/2025