پێنجەمین لوتكەی تەندروستی كوردستان لە هەڵەبجە دەستیپێكرد


" تەندروستی "

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بە ئامادەبوونی هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عێراق و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتیەكانی ناوچەكە و میوانان و پزیشكان و ئەكادیمی و تەندروستكاران ، پێنجەمین لوتكەی تەندروستی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی بەكارەكانی كرد.

لوتكەی تەندروستی كوردستان ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا 11 پانێڵ و 8 سیمینار و كۆڕی جیاجیای تێدا پێشكەش دەكرێت لەبارەی بەهێزكردنی كەرتی تەندروستی و ڕۆڵی سەندیكاكان و ڕێكخراوەكان لە پەرەپێدانی سیستمی تەندروستی و داڕشتنی داهاتووی كەرتی تەندروستی و هەمانگی نێوان سێكتەرە جیاوازەكان و پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە.

یەكەم لوتكەی تەندروستی كوردستان لەساڵی 2019 دەستپێكرد و هەر ساڵێك لوتكەكە لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار پزیشك و تەندروستكار و ئەكادیمی و سیاسی و بەرپرس بەشداری تێدا دەكەن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی









ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:36:20/11/2025