د.سەباح نەسرەدین سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كرد


" تەندروستی "

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی خزمەتگوزاری تەندروستی و كێشە و كەموكوڕییەكانیان، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی سەنتەری گورچیلەی دەستكردی كرد لە شاری سلێمانی و لە ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی پرسیەوە و بەدواداچوونی بۆ كێشە و كەموكوڕییەكانی سەنتەرەكە كرد.

لەو سەردانەدا، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی گوێبستی كێشە و گرفت و كەموكوڕییەكانی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد بوو بەتایبەت كەمبوونەوەی دەرمان بۆ شووشتنەوەی گورچیلە و بەڵێنیدا بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان ئەوەی لە دەسەڵاتیدا بێت بۆئەوەی بەزووترین كات ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:31:19/11/2025