سوپاس و پێزانین ئاراستەی كارمەندانی بەشی تیشك كرا
" تەندروستی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تیشك لە هەشتی تشرینی دووەم، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەنووسراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی كردن لە كارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم ئەو كارمەندانە كرد كە ژمارەیان (269) كارمەندە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: بەپێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی بكەن لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی و هیوادارە هەر بەردەوام بن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:39:09/11/2025