مانگی ڕابردوو 929 نەخۆش لە كلینكی نەخۆشیەكانی مەمك بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 929 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 355 نەخۆشیان نوێ بوون و ڕاستەوخۆ سەردانیان كردوە و ڕەوانەكراون و ئەوانی تر ئەو نەخۆشانە بوون پێشتر سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكلینكی چارەسەری نەخۆشیەكانی مەمك 6 حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 99 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 57 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 433 مامۆگرافی و 163 سۆنەریش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:09/11/2025