گەشتێك بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەروونی د.هێمن ڕێكخرا
" تەندروستی"
بەهەماهەنگی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و ڕێكخراوی سی دی ئۆ ، گەشتێك بۆ سەرجەم چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید د.هێمن ڕێكخرا.
ڕێكخستنی ئەو گەشتانە بۆئەوەیە چارەخوازانی نەخۆشی دەروونی هەست بە ئاسوودەیی بكەن و ئەو گەشتانە وەك بەشێكە لە چارەسەر و سوودی زۆری لێدەبینین وەك بەشێك لەچارەسەر و ئاسوودەی دەروونی.
ڕێكخستنی ئەو جۆرە چالاكیانە و گەشتكردن بەشێكە لەپلانەكان بۆ نەخۆشانی دەروونی كە ساڵانە لەسەر ڕێنمایی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دەدرێن و گەشت بۆ چارەخوازانی دەروونی ڕێكدەخرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:06:06/11/2025