مانگی ڕابردوو 7,452 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
        
                
        
        
        
          
" تەندروستی"
		
		
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,452 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
	
	
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 476 نەشتەرگەری گەورە و 212 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,036 پكشنینی پەستانی چاو و 51 پشكنینی پانتایی بینین و 180 پشكنینی گلێنە و 93 یاك لەیزەر ئەنجام دراوە.
	
	
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,958 پشكنینی چاویلكە و 597 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 130 تیشك گیراوە، هاوكات 2,246 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
	
	
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
	
 
        
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									40
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
        AM:10:59:04/11/2025