لەمانگێكدا 18,129 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 18,129 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,346 منداڵ داخڵ كراون.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,047 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 438 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 297 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 138 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 163 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 37 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,219 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 344 سۆنەر و 136 ئیكۆ و 17 نازور ئەنجام دراوە و 485 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:17:02/11/2025