مانگی ڕابردوو 2,329 كەس سەردانی سەنتەری شۆڕشی ددانیان كردوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2025) لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 2,329 كەس سەردانیان كردووە و 1,524 كەس چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و پشكنین بۆ 805 كەس كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری شۆڕشی ددانی فێركاری 284 هەڵكێشانی ددان و 536 پڕكردنەوەی ددان و 110 پاككردنەوەی ددان و 88 ڕێككردنەوەی ددان و 4 چاندنی ددان و 40 دروستكردنی تاقمی ددان ئەنجام دراوە و 417 تیشكی ددان گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:28:02/11/2025