پزیشكێك ماستەری لەبواری پزیشكی ددانی دادوەریی بەدەستهێنا
" تەندروستی"
لە كۆلیژی پزیشكی گشتی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی ماستەر نامەی د.ڕەمەزان سابیر ڕەشید پزیشكی پسپۆڕی ددان لە پەیمانگای پزیشكی دادی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو و بڕوانامەی ماستەری بەپلەی نایاب لەبواری پزیشكی ددانی دادوەریی پێبەخشرا.
گفتوگۆی ماستەرنامەی ئەو پزیشكە بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر د.تاهیر هەورامی و پرۆفیسۆر د.شاناز محەمەد غەفور و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.سەڵاح محەمەد فاتیح و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.شیلان حسێن كەریم بەڕێوەچوو.
ئەوە یەكەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق پزیشكێك بڕوانامەی ماستەر بەپلەی نایاب لەبواری پزیشكی ددانی دادوەریی لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بەدەست بهێنێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:47:02/11/2025