كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی سنگ و دڵ دەستیپێكرد


" تەندروستی"

ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەوتەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی سنگ و دڵ لە كوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و كۆمەڵەی پزیشكانی سنگ و دڵ لە كوردستان و بە هەماهەنگی كۆمەڵەی پزیشكانی دڵی كەنداو و كۆلیژی ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و كۆمەڵەی كەنداو بۆ نەشتەرگەری دڵ لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

كۆنفراسەكە بە بەشداری د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سارا ڕەشید سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی و ژمارەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕ لەهەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی جیهان، لەهۆڵی گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.

لەحەوتەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی سنگ و دڵ لەكوردستان 547 پزیشك و وانەبێژی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە و ئەوروپا و ئەمریكا بەشدارن، گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی دواین زانستەكانی بواری نەخۆشییەكانی سینگ و دڵ و پتەوكردنی هەماهەنگی نێوان سێكتەرە جیاجیاكان و چەندین پانێڵ و سیمپۆزسیۆمی زانستی پێشكەش دەكرێن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:55:30/10/2025