د.سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.شلێر فایەق غەریب بەڕێوبەری پێشووی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە سلێمانی كەبەهۆی تەواوبوونی تەمەنی یاسایی خزمەتی خانەنشین بووە و هیوای بەردەوامبوون و سەركەوتنی بۆ خواست.
لەشەشەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵبوون و ژنان ، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە د.شلێر فایەق غەریب لەبەرامبەر بەڕێكردنی تەمەنێكی پڕ لە خزمەت و كاركردنی بۆ ماوەی نزیكەی 40 ساڵ و ڕۆڵی گرنگی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی و پێگەیاندنی چەندین پزیشكی بە ئەزموون و پسپۆڕ لە بواری نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:27/10/2025