كۆنفرانسی كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵبوون و ژنان دەستیپێكرد


" تەندروستی"

لەهۆڵی گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی، شەشەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵبوون و ژنان دەستیپێكرد.

كۆنفراسەكە بە بەشداری د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.تاهیر هەورامی و دكتۆر معاف بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و سارا ڕەشید سەرۆكی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و د.سۆران عومەر جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و د.شلێر فایەق سەرۆكی كۆنفرانس و ژمارەیەك لەبەرپرسانی كەرتی تەندروستی و پزیشكانی پسپۆڕ بەڕێوەچوو. 

كۆنفراسەكە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و پزیشكانی بواری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون لەهەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات كۆدەكاتەوە، بڕیارە چەندین پانێڵ و سیمپۆزسیۆمی زانستی پێشكەش بكرێن.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:05:24/10/2025