لەمانگێكدا 8,285 نەخۆش لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 8,285 نەخۆش لەدەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 440 نەشتەرگەری گەورە و 219 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,596 پكشنینی پەستانی چاو و 43 پشكنینی پانتایی بینین و 241 پشكنینی گلێنە و 73 یاك لەیزەر و 80 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2,223 پشكنینی چاویلكە و 629 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 141 تیشك گیراوە، هاوكات 1,146 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:49:12/10/2025