لەمانگێكدا 130 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 130 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی لەو ماوەیەدا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجام دراوە 1 نەشتەرگەری تایبەت و 20 نەشتەرگەری سەروگەورە و 18 نەشتەرگەری گەورە و هەروەها 91 نەشتەرگەری ناوەند و بچووك بووە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 140 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە، 18 نەخۆش سەردانی بەشی ئی سی جی یان كردووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:27:12/10/2025