مانگی ڕابردوو 121 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی كراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2025) لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی 1,489 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 223 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 942 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاریی و 324 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی نەخۆشخانەكەیان كردوە.

لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 121 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە ، هەروەها 123 كەس داخڵ كراون و 16 كەسیان لە بەشی سووتاوی و 107 نەخۆشیان لە بەشی جوانكاری بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:07/10/2025